28 نیسان 2024
وێنەی دیمەنەکان
یەکەم تۆماری بەڵگەدارکراوی بازەی شیکرا لە کوردستان
لە کاتی وێنەگرتنی باڵندە لە نزیک گوندی بلێ لە ناوچەی بارزان، (صابر دری) توانی باڵندەیەکی ڕاوکەر لە جۆری شیكرا (Accipiter badius)تۆمار بکات و وێنەی بگرێت. ئەم جۆرە لە ڕێگەی چاوی سوور و شێوازی پەڕەکانییەوە لە باژۆکەی ئاسایی (Eurasian Sparrowhawk) جیا دەکرێتەوە.
دوای پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن شارەزای فرەجۆریی بایۆلۆجی د. کۆڕش ئارارات و شارەزایەکی ئیتالی، ئەم دۆزینەوەیە بە یەکەم تۆماری بەڵگەدارکراوی ئەم باڵندەیە لە هەرێمی کوردستان و عێراق دادەنرێت، و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بە فەرمی تۆمار بکرێت لە لیستی باڵندەکانی ناوچەکەدا.